شارپرێس:
كۆمپانیای Bose ی ئەمریكی، لەم دواییانەدا و لە پرۆسەیەكی
بەرهەمهێناندا،چاویلكە و بیستۆكی هۆشمەندی پێشكەوتوو سەرنجڕاكێشی بەرهەمهێناوە
یەكێك لە بەرهەمە
ناوازەكان، چاویلكەی جۆری Tempo یە كە هاوشێوەی چاویلكە خۆرییەكان بەرهەمهێنراوە و تایبەتە
بەهەوادارانی پاسكیلسواری و خلیسكێنە و ڕاكردن.
شوشەكانی چاویلكەكەلە
پۆلیكاربۆنات دروستكراوە،بەشێوەیەكە لە كاتی ئێواران یخود تاریكیو لێڵیدا بینینی
كەسەكە باشتر دەكات
چاویلكەكە بۆدییەكی
پتەوی هەیە و بەرگەی پێكدادان و شكان دەگرێت، بڵندگۆی بچوكی هەیە بۆ ئەوەی
بەكارهێنەر گوێ لە مۆسیقا بگرێت، هەروەها بە مۆبایلەوە دەبەسترێتەوە و لە ڕێگەیەوە
پەیوەندییە تەلەفۆییەكان وەڵام دەدرێتەوە
كۆمپانیاكە بیستۆكی جۆری QuietComfort ی
بەرهەمهێناوە، جۆرە ئاساییەكەی نرخی 175 دۆلارە، جۆرە تایبەتمەندەكەی تر نرخی 275
دۆلارە
بیستۆكەكە لەسەر پێوانەی IPX4 ی جیهانی دروستكراوە،
لەڕێگەی بلوتوثەوە بە مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەكانەوە دەبەسترێتەوە، جانتایەكی
بچوكی لەگەڵە بیستۆكەكان بارگاوی دەكاتەوە، دژە ژاوەژاوە و پاترییەكەی بەرگەی 10
بۆ 12 كاتژمێر دەگرێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ