شارپرێس:
حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌دوای یه‌ك ڕۆژ له‌په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، "له‌دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕه‌چاوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه له سێكته‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كارده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا ئه‌وان ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و باڵاوه، یه‌ك ڕۆژ دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، كه‌متر له‌دوو هه‌فته‌ی دیكه ڤاكسینی كۆرۆنا دابه‌شده‌كرێت.
ڕ . ج