شارپرێس:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دهكهم، کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی ڕووداوی كوشتنی خێزانه كوردهكهی شاری بهغدا دەستگیر بکەن".
لهپهیامهكهیدا مهسرور بارزانی دهڵێت "وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن".
دهقی پهیامهكه
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان