شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئەرکی هێنانەوەی تەرمی خێزانە کوردەکە جێبەجێ دەکات و لە ئەستۆی دەگرێت.
پارێزەری خێزانە کوژراوەکە بەغداد بە شار پرێسی راگەیاند بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەرکی هێنانەوەی تەرمەکانی لە ئەستۆ گرتوەو هەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ ئەوەی کاتژمێر 4ی بەرەبەیان لە بەغداوە تەرمەکان بەرێبکەون بەرەو سلێمانی و لێرە بە خاک بسپێردرن.
پارێزەکە ئەوەشی بە شار پرێس وت کە سەرۆککۆمار پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامداوە لەگەل کەسوکاری خێزانەکەو وێرای پرسەو سەرەخۆشیی هەموو پشتیوانییەکی بۆیان دووپات کردۆتەوە
دوێنێ شه‌و خێزانێکی کوردی دانیشتوی شاری بەغداد لە شوقەکەی خۆیان لە گەڕەکی (مەنسور) بە کوژراوی دۆزرانەوە، سەرۆکی خێزانەکە ناوی (دارا رەئوف)ەو خەڵکی شاری سلێمانییە، لەگەڵ هاوسەرو کچە تاقانەکەی بە ناوی (شیلان) لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى زانیاریان پێگه‌یشت كه بكوژی خێزانه كورده‌كه به‌غداد خۆى له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانیمان شوێنى ناوبراو بدۆزینه‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیر بكرێت.