شارپرێس:
ڤایرۆسى كۆرۆنا په‌روه‌رده‌شى له‌تكرد، له‌كۆى دوو ملیۆن خوێندكار‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، ئه‌مساڵ له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا ته‌نها 150 هه‌زار خوێندكار ده‌چنه‌وه ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ماڵه‌وه ده‌مێنن، له‌ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندندا، سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات‌و داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى خوێندن له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان ده‌كات، به‌ڵام وه‌زیرى په‌روه‌رده جه‌خت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى خۆیان ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕیسك به‌ژیانى دوو ملیۆن هاوڵاتیه‌وه ناكه‌ین".
له‌كۆى ملیۆنێك‌و 800 هه‌زار خوێندكار ته‌نها 150 هه‌زار ده‌خوێنن
ئه‌مڕۆ 27ى 9ى 2020 زه‌نگى ساڵێكى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان لێدرا، ئه‌گه‌رچى كۆى ژماره‌ى خوێندكاران ملیۆنێك‌و 800 هه‌زاره، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكى ساڵه نوێكه‌دا، ته‌نها 150 هه‌زاریان ده‌چنه‌وه ناوه‌نده‌كانى خوێندن‌و به‌شداریی ئه‌و ساڵه نوێیه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وانیش خوێندكارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌ییه.
سلێمانى داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى خوێندن ده‌كات
له‌مه‌راسیمى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و داوایكرد، ده‌وامى سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتى:"پەیام‌و ستراتیژى خۆمان وەکو پارێزگاى سلێمانى، چ له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى‌و چ له‌ڕێگه‌ى وه‌زیرو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گه‌یاندوه‌و پێمانڕاگه‌یاندون، ئێمه ئه‌زمونمان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنادا هه‌یه‌و داوامانكردوه له‌سنوره‌كه‌مان خوێندن له‌ته‌واوى قۆناغه جیاوازه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، وه‌ستانى پرۆسه‌ى خوێندن زیانێكى زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به‌هه‌رێمى كوردستان، "داواده‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر جوامێرى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران، به‌زویی بتوانێت شایسته داراییه‌كانیان بۆ خه‌رجبكات، به‌تایبه‌ت كه‌رتى په‌روه‌رده".
وه‌زیرى په‌روه‌ره وه‌ڵامى هه‌یه
دواى په‌یامه‌كه‌ى پارێزگارى سلێمانى، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریانه‌ى دایه‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئێمه ڕیسك به‌ژیانى هاوڵاتیان هه‌رێمى كوردستانه‌وه ناكه‌ین".
وه‌زیرى په‌روه‌رده وتیشى:"چاودێرى دۆخى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین، ئێمه له‌نێوان دوو بژارده‌دا بوین، یه‌كێكیان ئه‌گه‌ربێت‌و ده‌رگاى خوێندنگه‌كانمان نه‌كردایه‌ته‌وه، به‌ڕاستى حاڵه‌تێكى ناخۆش بوو، ئه‌گه‌ریش هه‌موو خوێندكاران ڕویان له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن بكردایه‌ته‌وه كه ژماره‌یان ملیۆنێك‌و 800 هه‌زار قوتابى‌و خوێندكار‌و 130 هه‌زار مامۆستاى میلاك‌و 17 هه‌زارو 500 مامۆستاى وانه‌بێژ، به‌گشتیی دوو ملیۆن كه‌سى ده‌كرد، ئه‌مه سه‌رنجبده‌ن، هه‌مووى پێكه‌وه ڕوو بكاته‌وه خوێندنگه‌كان چى ڕوو ده‌دات، بۆیه ئه‌وه ناكه‌ین‌و ڕیسك به‌ژیانیانه‌وه ناكه‌ین".
10ى 10 ده‌وامى خوێندن له‌م شوێنانه ئاسایی ده‌بێته‌وه
وه‌كو وه‌زیرى په‌روه‌رده ئاماژه‌ى پێكرد، له‌گونده دوره ده‌سته‌كان ڕۆژى 10ى 10ى 2020 ده‌وامى سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شى وت:"ده‌شبێت هه‌موولایه‌ك ئه‌وه بزانین ئێمه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌دۆخێكى نائاساییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین، كۆرۆنا بۆته ته‌حه‌دایه‌كى زۆر گه‌وره".
ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵى ڕابردوو ده‌بێت؟
ساڵى ڕابردوو ملیارێك‌و 550 ملیۆن خوێندكار له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابڕان، به‌بۆچونى وه‌زیرى په‌روه‌رده، "ئێستاش هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌تان په‌له‌یان كردوه‌و ناوه‌نده‌كانى خوێندنیان به‌چڕى كردۆته‌وه، ئێمه له‌هه‌رێمى كوردستان نامانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ین به‌ڕاستى".
وه‌زیرى په‌روه‌رده باس له‌وه‌ده‌كات، "له‌دونیادا كۆرۆنا بۆته كێشه‌یه‌كى گه‌وره، به‌ڵام ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌وڵمانداوه كێشه‌كه بچوك بكه‌ینه‌وه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و میكانیزمه‌ى دامانناوه، كۆرۆنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى كایه‌كانى ژیان هه‌یه، به‌دڵنیاییشه‌وه په‌روه‌رده‌ى لێ به‌ده‌رنابێت‌و زیانیشمان لێ ده‌دات".
ڕێژه‌كه بۆته سێ هه‌زار توشبوو بۆ هه‌ر ڕۆژێك
له‌ڕۆژى 1ى 9ى ئه‌مساڵ پێش ئه‌وه‌ى ده‌وام له‌به‌ریتانیا ده‌ستپێبكاته‌وه ڕێژه‌ى توشبوان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له 500 كه‌س تێپه‌ڕى نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ڕۆژانه سێ هه‌زار توشى كۆرۆنا ده‌بن، وه‌كو ئالان حه‌مه‌سه‌عید وتى:"به‌گوێره‌ى هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ش كه كراوه ده‌ركه‌وتوه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان له‌و وڵاته هۆكارى سه‌ره‌كیه، له‌به‌رئه‌وه دیسان جه‌ختده‌كه‌مه‌وه ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وه‌بكه‌ین".
چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن
وه‌زیرى په‌روه‌رده ته‌ئكیدیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌یامى به‌ئه‌واندا كه ده‌توانن ده‌وامى چه‌ند قۆناغێكى دیكه‌ش ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان له‌كاتى خۆیی‌و به‌گوێره‌ى ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن، وه‌كو وتى:"به‌ڵام له‌ئێستادا تكایه با هه‌موان له‌مه‌ترسى كۆرۆنا تێبگه‌ین، ئێمه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده یارى به‌ژیانى مامۆستایان ناكه‌ین بیانبه‌ینه ناو پۆلێكى 50 كه‌سیه‌وه".
سیستمه‌كه چۆن ده‌بێت؟
بۆ ئه‌مساڵى خوێندن‌و به‌تایبه‌تیش وه‌رزى یه‌كه‌م، قۆناغى (3 بۆ 11) پشتده‌به‌ستین به‌قۆناغى ئه‌لیكترۆنى، بۆ ئه‌هلیه‌كانیش ده‌توانن به‌هه‌مانشێوه ده‌توانن به‌ئه‌لیكترۆنى بێت ده‌شتوانن ئۆنلاین كارى خۆیان بكه‌ین.
له‌خوێندنى ئه‌لیكترۆنیدا خوێندكار مه‌رج نییه له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى یان ئه‌وكاته‌ى بۆى دیاریكراوه له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌یه‌وه بچێته خه‌ت، به‌ڵكو له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت بینه‌رى وانه‌كانى بێت له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه كه بۆى تۆماركراوه.
پلاتفۆڕمێك ئاماده‌كراوه
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پلاتفۆڕمێكى دروستكردوه كه ناوى (قوتابخانه‌ى ئه‌لیكترۆنی)ه‌و به‌هه‌زاره‌ها ڤیدیۆى سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندنى تێدا تۆماركراوه، هاوكات مامۆستایانیش ده‌توانن هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاودێرى خوێندكاره‌كانیان بكه‌ن‌و له‌وه تێبگه‌ن ئاخۆ تاچه‌ند سودیان لێ بینیوه.
ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێیه‌كه‌ى په‌روه‌رده (ئۆف لاین)
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌پلیكه‌یشنێكیان دروستكردوه بۆ خوێندكاران وه‌كو كارئاسانى، ئه‌ویش ته‌نها له‌كاتى دابه‌زاندنیدا خوێندكار پێویستى به‌هێڵى ئینته‌رنێت ده‌بێت، دواتر هیچ پێویستیه‌كى پێى نابێت‌و سه‌رجه‌م ئه‌و وانانه ده‌توانێت له‌وێوه ببینێت، ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ش ناوى (ئۆف لاین)ه.
مامۆستایان ده‌بێت گروپ دروستبكه‌ن
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا بڕیارێك ده‌ركراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویسته مامۆستایان له‌په‌یوه‌ندیدابن له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانیان‌و به‌شێوه‌ى گروپ بتوانن له‌خوێندنگه‌كان یه‌ك ببین‌و باشتر له‌یه‌ك تێبگه‌ن.
له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زیرى په‌روه‌رده ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتریداو وتى:"بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پۆلێك 30 خوێندكارى تێدابوو، ئه‌وا مامۆستاى هه‌ر وانه‌یه‌ك ده‌توانێت ئه‌و پۆله‌ى بكات به(5بۆ 6) گروپ، ئه‌وكات هه‌ر گروپێك ته‌نها (5 بۆ 6) خوێندكارى به‌رده‌كه‌وێت‌و باشتر‌و سه‌لامه‌تتر هه‌م مامۆستا‌و هه‌میش خوێندكار له‌یه‌ك تێده‌گه‌ن‌و مامۆستاش ده‌توانێت وردتر وه‌ڵامى خوێندكاره‌كه‌ى بداته‌وه".
به‌وته‌ى وه‌زیر، "ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر مامۆستا ئه‌و به‌رنامه‌ى گروپه‌ى جێبه‌جێكرد، به‌دڵنیاییه‌وه نه مامۆستا‌و نه خوێندكاریش له‌خوێندنگه‌و ناوه‌نده‌كانى خوێندن دانابڕێن".
ش.هـ