ئەگەر کارەبا لە دەستی کۆمپانیاکان بێت دۆخی کارەبا باشتر دەبێت؟

کوردستان

07/10/2020‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پرسی پێدانی سێکتەری کارەبا بە کەرتی تایبەت پرسێکی کۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ کابینەی پێنجی حکومەتی هەرێم، لەو کاتە ئەو بڕیارە دراوەو تا ئەم ساتەش جێبەجێ نەکراوە،بەڵام لەئێستادا حکومەت پلانێکی نوێی بۆ ئەو مەبەستە راگەیاندوە کە ئەو سێکتەرە چیتر خۆی بەڕێوەی نەبات و بیداتە کەرتی تایبەت. 


لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان بە دوو شێواز کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان یەکێکیان کارەبای نیشتیمانییە کە لەرێی تۆڕەکانی وێستگەکانی غاز بەنداوەکان و هەڵمی خەباتە، و ئەوی دیکەش لەرێی مۆلیدە ئەهلییەکانەوەیە.


ماوەی چەندین ساڵە هەردوو شێوازەکەی پێدانی کارەبا چەندین گرفتی دارایی و ئابوری و ژینگەیی دروستکردوە، ئەوەش وایکردوە بەردەوام گرفتی کارەبا لە وەرزەکانی ساڵداو لەسەرجەم شارو شارۆچکەو گوندەکانی کوردستان دروست ببێت و هاوڵاتیان بەردەوام ناڕەزایەتی لە نەبوونی کارەبا دەرببڕن.


لەم کابینەیەدا جارێکی تر ئەو پرسە هێنراوەتە پێشەوەو حکومەت پلانێکی نوێی بۆ رادەستکردنی ئەو سێکتەرە بە کەرتی تایبەت داناوە کە بەپێی پلانەکە سێکتەری کارەبا دەدرێتە سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەت کە لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم بەڕێوە دەبەن.

شارپرێس بۆچوونى هاوڵاتیانى وەرگرتووە لەسەر ئەوەى ئەگەر کارەبای نیشتیمانى بدرێتە دەست کەرتى تایبەت ئایا کارەبا باشتر دەبێت؟

بۆچوونى هاوڵاتیان لەم راپۆرتەدا ببینە: