نیشانە بەراییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

تەندروستی

11/10/2020‌ 1201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەنگە کەسانی تووشبووی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم چەند ساڵێک لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژین بێئەوەی هەست بە تووشبوونی بکەن، بەڵام ئەو میکانیزمەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم کاری لەسەر دەکات، دواجار دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی.

نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم واتا پەنکریاس بەو جۆرە کارناکات وەک ئەوەی پێویستە بیکات، بەشێوەیەک بڕی پێویستی ئەنسۆلین بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکرەی ناو خوێن دەرنادات، یان خانەکان شەکری ناو خوێن وەک پێویست نامژن، شەکری ناو خوێن یان گلوکۆز، شەکری سەرەکیی خوێنە و لەڕێگای خواردنەوە پەیدا دەبێت و سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی وزەی جەستەیە .

شەکری خوێن، وەکو هەموو ماددەکانی تری ناو جەستە پێویستی بە ڕێخستنە، ئەگەر هات و بۆماوەیەکی زۆر  بڕی شەکری ناو خوێن کەمبوو، ئەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەو دەمارانەی بۆ ئەندامە زیندووەکانی جەستە دریژدەبنەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیکس پرێس"ی بەریتانی، دەکرێت لەڕێگای تێبینیکردنی نیشانەی شاراوە سەرنجی بوونی نەخۆشییەکە بدرێت وەک :

زۆر میزکردن
زۆر تینوبوون
لێڵ بینی
هیلاکی
سەرئێشە

وەگێڕان : ئاکۆ ئاڵی