شارپرێس:
چاره‌نووسی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا و تاقیكردنه‌وه‌یان كه‌وتۆته
ده‌ست كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی، كه ئه‌وان به‌رپرسی سه‌ره‌تا و كۆتاین بۆ تێپه‌ڕاندنی
ئه‌م دۆخه‌ی ڕووی له‌جیهان كردووه.
"ئه‌نجومه‌نی چاودێریی داتا و سه‌لامه‌تی"
ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یه كه بڕیارده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنان، ڤاكسینێك كه جیهان له
ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه وردترین زانیارییه‌كانی
تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌و زانیارییانه‌ی ته‌نانه‌ت
لای سه‌رۆكی وڵاتانیش بوونی نییه، ئه‌وان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شیان له‌لایه كه
ڤاكسینی وه‌همییان پێده‌درێت، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا
كه یه‌كێكه له‌ناوه‌نده گه‌وره ته‌ندروستییه‌كانی جیهان، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی
له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌به‌رده‌ستیاندایه.
یه‌ك وشه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌سه بۆ ڕاگرتنی
تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ڕوویدا كه سه‌ره‌تای ئه‌م
مانگه یه‌كێك له‌به‌شداربووانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ریی لاوه‌كی
له‌سه‌رده‌ركه‌وت، ڕاسته‌وخۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه جیهان چاوه‌ڕێیه‌تی
ڕاگیرا، هه‌ر بۆیه قسه‌یه‌كی ئه‌وان به‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك له كێبڕكێی
دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دوربخه‌نه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 10 بۆ 15 ئه‌ندام پێكدێن، ئه‌و كه‌سه‌ی
له‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌ندامه فه‌رمانبه‌ر نییه، به‌ڵكو كاره‌كه‌ی له‌وه گرنگتره،
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه ئه‌وه‌یه په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی بۆ ته‌ندروستی ته‌نیا
200 دۆلار ده‌دات بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان، واتا پاره‌یه‌كی گه‌وره نه‌خراوه‌ته
به‌رده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاره‌نووسی جیهانیان له‌ده‌ستدایه، له‌پاش هه‌ر
كۆبوونه‌ویه‌كیش هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام
ناده‌ن و هیچ زانیارییەک نادرکێنن، ته‌نانه‌ت کەسانی به‌ناوبانگیش نین.
یه‌كێك له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه
ڕێكخستنی داتای تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنایه، به‌ڵام مه‌رجێكی توند هه‌یه
بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌كه، كه نابێت خۆیان یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كانیان و
کەسە نزیکەکانیان په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به كۆمپانیاكانیاكانی دروستكردنی ڤاكسینی
كۆرۆنا، هاوكات ناوی هیچ كامێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئاشكرانین بۆ ئه‌وه‌ی
ڕوبه‌ڕوی فشاری ده‌ره‌كی نه‌بنه‌وه.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له‌كۆمپانیاكانی مۆدێرنا، فایه‌رز،
جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن له قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنادان، ڤاكسینه‌كه‌یان
له‌سه‌ر هه‌زاران خۆبه‌خش تاقیكردوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی
دڵخۆشكه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌سترازینیكا، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كۆمپانیایانه‌ی
چانسی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ده‌رمان
زیاتره، ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی هه‌وڵه‌كانی ئه‌سترازینیكای به‌راورد
به كۆمپانیاكانی دیكه‌ی جیهان به له‌پێشینه‌تر وه‌سفكرد، تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و
كۆمپانیایه‌ش به‌هه‌مانشێوه له قۆناغی سێیه‌مدایه و چاوه‌ڕێده‌كرێت تا كۆتایی
ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه بخاته بازاڕه‌وه.