ڕۆناڵدۆ کاتی دەستبەرداربونی لەیاری تۆپی پێ ئاشکرادەکات

وەرزش

14/10/2020‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالى‌و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، دوای چوار ساڵی تر دەستبەرداری یاری تۆپى پێ دەبێت.

بەگوێرەی پێگەی "فوتهێد"، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٦ ساڵ، بەجدی بیر لەدەستبەرداربونی لەیاریی تۆپی پێ دەکاتەوە، بۆئەوەش ئاشكرایكردوه‌، جامی جیهانیی ساڵی ٢٠٢٢ دواین پاڵەوانێتیی تۆپی پی دەبێت بەشداری تێدا دەکات.

ڕۆناڵدۆ ژیانی وەرزشییەکەی لەناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەی‌و یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی‌و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی‌و ئێستاش یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پڕە لەدەستکەوت.

کریستیانۆ چوارجار لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداریی لەمۆندیال کردوە کە بریتیبوون لەمۆندیالەکانی (٢٠٠٦، ٢٠١٠، ٢٠١٤و ٢٠١٨)، بەڵام دیارترین دەستکەوتەکانی بریتیبوە لەگەیاندنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ نیوەی کۆتایی مۆندیالی ساڵی ٢٠٠٦.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی