مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی کانزایی

تەندروستی

16/10/2020‌ 1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەگوێرەی ئیلینس سۆلۆماتینا پسپۆڕی بواری خۆراکیی، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئیزگەی "مۆسکۆ قسە دەکات" دەڵێت تەنیا لەکاتی بوونی ئاماژە و بەڵگەی پزیشکیدا دەبێت ئاوی کانزایی بخورێتەوە.

ئیلینا سۆلۆماتینا هۆکارەکانی مەترسیی ئاوە کانزاییەکانی باسکردووە  کەبەپێی قسەی ئەو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێی زیانبەخش لای ئەو کەسانەی نەخۆشییەکی دیاریکراویان هەیە.

لەبەرئەوە پزیشکە رووسییەکە ڕێنماییداوە بەوەی رۆژانە ئاوی کانزایی نەخورێتەوە، جگە لەوەی ناکرێت ئاوی کانزایی پزیشکی بخورێتەوە تەنیا لەوکاتانەدا نەبێت کە بەڵگەی پزیشکی هەبێت، چونکە لەوکاتەدا بێ کۆتوبەند دەکرێت ئاوی کانزایی بخورێتەوە.

سۆلۆماتینا هەروەک دەڵێت " ئەو خوێیانەی لەناو ئاوی کانزاییدایە ، بۆنمونە رەنگە بۆکەسێک باش بێت، بەڵام زیان بەکەسێکی تر دەگەیەنێت ئەگەر بێت و نەخۆشییەکی دیاریکراوی هەبێت. کەسی ساغیش پێویستی بەوە نییە رۆژانە ئەو جۆرە ئاوە بخواتەوە.
وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی