پسپۆڕێک نهێنی تەمەندرێژیی مرۆڤ ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ

16/10/2020‌ 2285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو ساڵێک لە یەکی ئۆکتۆبەردا یادی رۆژی جیهانیی کەسانی بەساڵاچوو دەکرێتەوە، ژمارەیەک لە پسپۆڕانیش لەبارەی چۆنێتی پارێزگاریکردن لە تەندوروستیی جەستە لەوکاتەی تەمەنمان ڕوو لەهەكشان دەکات، چەند ڕێنماییەکیان پێشکەش کردووە.

لەوابارەیەوە سیلڤا ڤیتالی، پزیشکی نەخۆشییەکانی پیری بەئاژانسی سپۆتنیکی روسی وتووە کە کەمخۆری و چالاکیی جەستەیی و کارکردن، یارمەتی گەشەکردنی توانا هۆشەکییەکان لەتەمەنی پیریدا دەدا ودەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنی کەسەکە درێژ بکاتەوە.

ئەو پزیشکە ئیتالییە روونیکردۆتەوە کە چالاکی جەستەیی لەتەمەنی پیریدا تاکە ئامرازە کاریگەرییەکەی لەبەرانبەر شڵەژانەکانی مێشک و بیرچوونەوە(زەهایمەر)دا هەیە ئەوکاتەی مرۆڤ تەمەنی دەگاتە ٧٥ ساڵی، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی سووڕی خوێنی کەسەکە بەچالاکی بمێنێتەوە.

ڤیتالی ڕێنمایی دەدات بەوەی لەپاڵ کردنی ئەو راهێنانە جەستەییانەی دەبنە هۆی چالاککردن و بەهێزکردنی تەرکیز، ژەمی تەندرووست بخورێت کە ئەویش هۆکارێکە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ، بۆئەوەش داوای پەیرەوکردنی مامناوەندانەی سیستەمی خۆراکیی دەریای ناوەراست و بەکاربردنی زیەتی زەیتوون و تەماتەی کردووە .

وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە