شارپرێس:
رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگهیاند، عێراق دیلی حەز، گەندەڵی و نەزانییە و لەژێر کۆنترۆڵی منداڵاندایە، بەداخەوە بۆ عێراق کە گورگ و دڕندەکان تێیدا باڵادەستن.
له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی موقتەدا سەدر رێبهری رهوتی سهدر بڵاویكردهوه: "تاوەکو تووندوتیژی دژبەرەکان کۆنترۆڵ دەکات؟ کەی تووندوتیژی و سووتاندن و لەخاچدان چارەسەر بوونە؟ ئەگەر ئێوە عێراقین و ئازادن لە نیشتمانەکەتان، لە خودا بترسن".
سەدر باسی لهوهشکردووە، "لە خودا بترسن بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی، چونکە لە مەترسیدایە. ئێوە چیتان بەسەر هاتووە؟ سیاسەتڤانەکان بەشەڕهاتوون، حیزبەکان بەشەڕهاتوون، گەل بەشەڕهاتووە، بانگخوازانی چاکسازیی بەشەڕهاتوون، خەڵکی ئایین دۆست بەشەڕهاتوون، خەڵکی مەدەنی و دۆست بەشەڕهاتوون، دوژمنانیش لێرە و لەوێ لەتلەتمان دەکەن".
رێبەری رەوتی سەدر ئهوهشی خستهڕوو: "لە داگیرکەر گەڕان و لە تیرۆر گەڕان و لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گەڕان، کە چی لەنێوخۆتاندا لە ململانێدان؟ ئێوە ئاقڵ نابن؟.. ئاخۆ نازانن عێراق ئەمانەتێکە کە دەبێ بیپارێزن، نەک بیسووتێنن".
رونیشیكردهوه: "عێراق دیلی حەز، گەندەڵی و نەزانییە و لەژێر کۆنترۆڵی منداڵاندایە، بەداخەوە بۆ عێراق کە گورگ و دڕندەکان تێیدا باڵادەستن".
بهیانی ئهمڕۆ شهممه لایهنگرانی حهشدی شهعبی چونه سهر بارهگای پارتی له بهغداد و ئاگریان له بارهگاكه بهرداو ئاڵای كوردستان و حزبهكهیان داگرت و ئاگریان تێبهردا، دوای ئهوهی ههفتهی رابردوو هۆشیار زێبار له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ کەناڵی دیجلە رایگەیاند: هۆکاری هێرشکردنە سەر هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک داعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد.