شارپرێس:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له سوتانی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتی له به‌غداد و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
لە تویتێکدا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بڵاوویكرده‌وه: "ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان لەبارەی سووتانی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین".
یونامی نوسیویه‌تی، کاری تووندووتیژی و تۆقاندن هەرگیز چارەسەر نییە بۆ هەر ناڕەزاییەک، عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیریی و دانووستانە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک.