شارپرێس:
لەسلێمانى مامۆستایه‌كى ئایینى ده‌ستگیركرا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاكه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر سكاڵاى په‌یمانگه‌ى هونه‌ر جوانه‌كانى سلێمانى بوه.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى ئاشكرایكرد، به‌هۆى تۆماركردنى سكاڵا له‌دژى (مه‌لا هه‌ڵۆ) له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانیه‌وه‌و به‌بڕیارى دادوه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسى به‌ختیاریه‌وه ده‌ستگیركراوه.
وته‌بێژى پۆلیس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستا ئایینه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوایه ته‌شهیرى به‌كچانى ئه‌و په‌یمانگه‌یه كردوه.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، مه‌لا هه‌ڵۆ تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ى له‌وتارێكى ئایینی‌دا هێرشى كردۆته سه‌ر كچانى ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌و وتویه‌تى:"نەک هەر خۆیان کافرن، ئەو کچانەی باوکیان ڕێگەی داون ئەوکارەبکەن، باوکیشیان کافرە تەنانەت هەموو ئەوانەش کە سەیریان کردون کافرن".
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت له‌ڕێگه‌ى شانۆگه‌ریه‌كه‌وه كه باسى مامۆستاى ئایینى كردوه، مه‌لا هه‌ڵۆ كاردانه‌وه‌ى هه‌بوه.