شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه 3785 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و 48 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه: له 24 كاتژمێردا 3785 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و 3362 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: له دوێنێوه 48 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 10 هه‌زار و 513 كه‌س.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 445 هه‌زار و 949 تووشبوو، تا ئێستاش 60 هه‌زار و 248 كه‌س له ژێر چاره‌سه‌ردان.