شارپرێس:
دادگای سزا قورسەکانی سێرت سزای زیندانیكردنی بۆ سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سێرت لە باکووری کوردستان ده‌ركرد.
دادگای سزا قورسەکانی سێرت له‌بڕیاره‌كه‌یدا سزای 10 ساڵ و 10 مانگ زیندانیكردنی بۆ تونجەر باکرهان، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سێرت ده‌ركرد، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە".
تونجەر باکرهان له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه تۆمه‌ته‌كه‌ی دادگای سزا قورسەکانی سێرت-ی ڕه‌تكرده‌وه و له‌تویتێكدا وتی "وڵات بە ئێمە و بۆچوونەکانمان ناڕوخێت، بەڵکو بە نادادپەروەری ئێوه دەڕوخێت".
پێشتر و له‌ساڵی 2018 بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی چەکداری" سزای 8 ساڵ و 9 مانگ به‌سه‌ر باكرهاندا سه‌پێندرا.