شارپرێس:
محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسیەتمەداری دیاری کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر شەڕی پارتی و پەکەک ڕوبدات یەکیتی لەگەڵ پارتی نابێت و شەڕی پەکەکە ناکات"
لەدیدارێكى تایبهتى شارپرێس-دا د.محەمەد ئەمین پێنجوێنی ڕایدەگەیەنێت، "دۆخی نێوان پارتیو پەکەکه ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپتر هەنگاو دەنێتو ترسی شەڕی کوردو کورد زیاتر پەرەدەسەنێت، ئەمەش بوەتە جێی نیگەرانی دڵسۆزانو هێزە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتیو پەکەکە".
پێنجوێنی لەدرێژەی دیدارەکەدا باس لەوەشدەكات، زانیاری وردو دروستم هەیە لەئەگەری ڕودانی شەری نێوان پارتی کرێکارانو پارتی دیموکراتدا بەناوی حکومەتی هەرێمەوە، یەکێتی بەهیچ جۆرێک لەگەڵ پارتی نابێتو شەری پەکەکە ناکات، جەختیكردهوه، "ئەمە زانیاری وردە نەک پێشبینیو خوێندنەوە".
هەر لەدرێژەی دیدارەکەدا پێنجوێنی دەشڵێت:" من ئاگادارمو جیاواز لەوەی کە باسدەکرێت مەسعود بارزانی بەڵینی بەخۆیداوە لەنێوان خۆیو ویژدانی خۆیدا واژۆیکردوە کە جارێکی تر ڕازینابێت بەشەڕی کوردو کورد، ئەمە خاڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ترس هەیە لەشەڕی ناوخۆیی کورد، چونکە گرژییەکان بەردەوام زیاددەکەن".