شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، توشبوانى كۆرۆنا له‌سلێمانى تادێت ڕوو له‌زیادبون ده‌كات‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش پڕۆژه‌یه‌كى خێرخوازیی بێبه‌رامبه‌ر ئاشكراده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا له‌ماڵه‌كانى خۆیان، ده‌شڵێت:"به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان له‌چه‌ند مانگى داهاتودا كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایكرد، كۆمپانیاى (گاید) به‌هاوكاریی‌و سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى فاست لین، پڕۆژه‌ى (فاست كەیر)یان خستۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه خۆى له‌چاره‌سه‌رى بێبه‌رامبه‌رى توشبوانى كۆرۆنادا ده‌بینێته‌وه له‌ماڵه‌كانى خۆیان‌و به‌بێبه‌رامبه‌ر.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ڕۆژانه هه‌شت تیمى ته‌ندروستى گه‌ڕۆك له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا له‌ماڵه‌كانى خۆیاندا له‌پارێزگاى سلێمانى‌و له‌مڕۆوه ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا له‌پارێزگاى سلێمانى ڕ‌وى له‌زیادبون كردوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند مانگى داهاتودا ڕێژه‌كه به‌ره‌و كه‌مى بچێت به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسینى ئه‌وڤایرۆسه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكراشیكرد، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوه چوار نه‌خۆشخانه له‌عێراق دروستبكات، خۆشبه‌ختانه یه‌كێكیان له‌شارى سلێمانی ده‌بێت‌و له‌ئێستاشدا كاره‌كانى ده‌ستپێكراوه‌و بڕیاروایه پێش ساڵى نوێ نه‌خۆشخانه‌كه بیناكه‌ى ته‌واوبێت.
سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش پێشتر عەبدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستى سلێمانى به‌شارپرێسى وتبوو، "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه 100 قه‌ره‌ویڵه‌یی ده‌بێت‌و له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا دروستده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌كو ته‌ندروستى سلێمانى زه‌ویمان بۆ ته‌رخانكردوه‌و هه‌موو ڕێكاره‌كانى لاى ئێمه ته‌واوبوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى زانیارى زیاترى له‌باره‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه ئاشكراكرد‌و وتى:"له‌و 100 ته‌خته، 50 ته‌ختیان تایبه‌ته به‌چاودێرى ورد‌و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌ش تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا، جگه له‌وه‌ش ئێستا له‌هه‌وڵداین له‌نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن، ژماره‌ى ته‌خته‌كانى چاودێرى ورد بۆ 20 ته‌خت زیادبكه‌ین".