شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی كۆبوه‌وه و ده‌یویست بڕیاری وه‌شاندنی گورز له ئێران بدات، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی تره‌مپیان له‌و بڕیاره پاشگه‌ز كردوه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پنتاگۆن كۆبوه‌وه و بژارده‌ی لێدان له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه، خستوه‌ته‌به‌رده‌ست ئیداره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌رپرسانی پنتاگۆن تره‌مپیان له‌و بیرۆكه‌یه پاشگه‌زكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی.
نه‌ته‌نز گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی تاران چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌و وێستگه‌یه زیاد كردووه، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ لێدانی سه‌ربازیی له ئێران ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربوون وتویانه، هه‌رجۆره هێرشێكی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، په‌لده‌كێشێت بۆ شه‌ڕێكی درێژتری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مایک پۆمپیۆ،وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ژەنەراڵ میلی داوایان له‌تره‌مپ كردووه خۆی به‌دوربگرێت له به‌كارهێنانی بژارده‌ی هێرشی موشه‌كی بۆ‌نێو قوڵایی خاكی ئێران.
مانگی تەمووزی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە چه‌ند به‌شێكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز كه‌وته‌وه، ئێران له‌وكاته‌دا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه ئه‌لیكترۆنی بووه و بوونه‌ته ئامانجی هاككه‌ره‌كان.
هه‌رچه‌نده تره‌مپ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ملیداوه بۆئه‌وه‌ی هێرشی موشه‌كی نه‌كرێته سه‌ر ئێران، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌شاندنی گورز له ئێرانییه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌كانیان كه میلیشیا شیعه‌كانن له‌نێو خاكی عێراق، به‌هێزترین بژارده‌ی به‌رده‌ست تره‌مپ بێت.
ئێران له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد تۆڵه‌ی مه‌یدانی بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس ده‌كه‌نه‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكاش ده‌ترسێت له‌ساڵیادی كوشتنی سوله‌یمانی، ئێران هێرشبكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن له عێراق یاخود ناوچه‌كه.
ئیسرائیل یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ترسێت به‌هۆی بردنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، ئه‌مریكا هه‌وڵی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بدات.