ڕامۆس بۆ 6 هەفتە دوردەكەوێتەوە

وەرزش

18/11/2020‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەكۆتا جەولەی یاری كۆمەڵەكانی ئەوروپا، لەیاری نێوان ئیسپانیاو ئەڵمانیا، سێرجیۆ ڕامۆس توشی پێكان بوو، بەم پێكانەیش مەترسی لەسەر هێڵی بەرگری یانەی ڕیاڵ مەدرید دروستدەبێت.

لەخولەكی 43، سێرجیۆ ڕامۆس كەوتەسەر زەوی‌و نەیتوانی یارییەكە تەواوبكات، داوای لەئیریك گارسیای ڕاهێنەر كرد، یاریزانێكی تر بهێنێتە جێگەكەی.

ئێزگەی كادینا كوبیە ڕایگەیاند، "ڕامۆس توشی ئازارێكی زۆر قورس بوە لەكڵاوەی ئەژنۆی ڕاستیدا، بەڵام تائێستا مەترسی پێكانەكەی دیارینەكراوە".

هەروەها وتی:"پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانەكە كراوە، پێكانەكەی زۆر قورس نییە، بەڵام بەلایەنی كەمەوە دوو هەفتەو بەلایەنی زۆرەوە 6 هەفتە دەبێت لەیاریگاكان دوربكەوێتەوە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ