تیرشتیگن داوا لەمیسی دەكات بمێنێتەوە

وەرزش

19/11/2020‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گومانەكان بەردەوامن لەسەرئەوەی ئایا لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە یاخود نا، چونكە هاوینی ڕابردوو میسی داوای لەئیدارەی یانەكە كرد كە لەیانەكە بڕوات.

هاوینی داهاتوو، گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی پێدێت، تائێستا هیچ قسەیەك سەبارەت بەوەنەكراوە كە ئایا میسی گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە یاخود نا.

تیر شتیگنی ئەستێرەی ئەڵمانی‌و گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە، لەگفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی بەرشەلۆنە وتی:"میسی یاریزانێكی مەزنە، توانایاكی بێوێنەی گۆڵ تۆماركردنی هەیە".

هەروەها وتی:"هیوادارم میسی لەگەڵمان بمێنێتەوە لەیانەی بەرشەلۆنە، پێویستە هەل بەو یاریزانە بدرێت بۆئەوەی تواناكانی تاقیبكاتەوە، بەدڵنیاییەوە دەستكەوتی گەورەی بۆ یانەكە دەبێت".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ