ڕۆناڵدۆ دەبێتە كاپتنی یۆڤانتۆس

وەرزش

21/11/2020‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

بۆ یاری نێوان یانەی یۆڤانتۆسء كالیاری كە ڕۆژی شەممە لەسەروبەندی ڕكابەرێتییەكانی جەولەی نۆیەمی خولی ئیتاڵی، لەیاریگای ئەلیانز یتادیۆم بەڕێوەدەچێت، پێشنیازكراوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ببێتە كاپتنی یانەی یۆڤانتۆس.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی باسی لەوەكردوە، جۆرجیۆ كلینی كپانی یەكەمی یانەكەو لیۆناردۆ بۆنۆچی كاپتنی دوەمی یانەكە ئامادەی یارییەكە نابن، چەند یاریزانێكی تر پێشنیازكراون كە بكرێن بەكاپن لەسەروو هەمویانەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت:"ڕۆناڵدۆ تەنها دوساڵء نیوە لەیانەی یۆڤانتۆس یاریدەكات، چەندین یاریزانی تر هەن لەو كۆنترنء شایەنی ئەوەن ببن بەكاپتنی یانەكە بۆ ئەم یارییە، لەوانە بوفۆن یان پاولۆ دیبالا یاخود خوان كوادرادۆ، بەڵام بابەتە پەیوەستە بەوەی كە بەشداری یارییەكە دەكەن یاخود نا.

پێرلۆی ڕاهێنەر پێشتر بۆ چەند خولەكێك ڕێگەی بەوەداوە كریستیانۆ كاپنی یانەكە بێت، هەروەها وتی:"ڕۆناڵدۆ توانایەكی باشی بۆ سەركردایەتیكردن هەیەء دەتوانێت جیاوازی دروستبكاتء سەرپەرشتیارێكی سەركەوتوبێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ