شارپرێس:
لاهور شێخ جه‌نگی باس له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت، باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە وبڕیار وایە کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی بڵاویكرده‌وه: "ئەمڕۆ لەڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەندە بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی دەستیپێکرد وپاشان 21 مۆم وەک گوزارشت لەڕێز و وەفا بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان داگیرسا".
باسی له‌وه‌شكردووه: کۆبونەوەکە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی لەهەرێم وبەغداد تاوتوێکرد و باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە وبڕیار وایە کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت.
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "هەر لەوکۆبونەوەیەدا باسم لەسەردانەکەم کرد بۆ بەغداد وکۆبونەوەکانمان بۆ ڕونکردنەوە کەئێستا یەکێتی نیشتیمانیی لەگەل تەبایی وبرایەتی دایە و دەبێت پرسی موچە بەسیاسی نەکرێت، تەوەری کۆتایش گفتوگۆی هەڤاڵانی سەرکردایەتی بوو لەسەر پرسی ناوخۆی حیزب".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاردراوه بۆ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار له ئه‌ندامێتی له ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكبكرێت، به‌هۆی چه‌ند پرسێكی ناو كتێبی "لەبری بیرەوەری" كه ماوه‌ی رابردوو بڵاویكردبووه‌وه.
هه‌روه‌ها سەرەنجڕاكێشان بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركراوه.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق دوای ئه‌وه دێت كه له 17ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیان كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.