ئەمریکا ململانێکانى لەگەڵ ئێران هەڵدەپەسێرێت

مەلەفی تایبەت

28/11/2020‌ 1760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤارى "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێکى دەربارەى ئامادەیى ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌ تێسرەواندنى گورزێک لە ئێران بڵاوکردۆتەوە، پێش ئەوەى ترامپ دەسەڵات رادەستى بایدن بکات. 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: بەیاننامەى پنتاگۆن دەربارەى سەردانیکردنى لەناکاوى وەزیرى بەرگرى (کریستۆفەر میلر) بۆ رۆژهەلاتى ناوەڕاست، ڕاڕایى دروست کردوە؛ لە ژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەى باس لە ئامادەیى سەرۆک ترامپ دەکەن بۆ وەشاندنى گورزێک لە ئێران. پێش ئەوەى وەزیرى ناوبراو سەردانى یەکەم بۆ دەرەوەى ئەمریکا ئەنجام بدات، هەندێ زانیارى لە میدیاکانى ئەمریکاوە دزەى کرد بەوەى ئاگادارى سوپاى ئیسرائیل کراوەتەوە سەبارەت بە هێرشێکى نزیکى ئەمریکا بۆ سەر ئێران. 

لەم بارەیەوە، شارەزا لە ئەنجومەنى کاروبارى نێودەوڵەتى روسى (نیکیتا سماغین) دەڵێت: دەسەڵاتدارانى ئێران بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە هەرکەسێک هەڕەشە لە ئاسایشى وڵاتیان بکات، ئەوا کۆمارى ئیسامى بە شێوەیەکى یەکلاکەرەوە وەڵامیان دەداتەوە. بەڵام، روونە، نمونەى ئەم جۆرە سیناریۆیانە بەلاى ئیرانە زۆر جێگاى دڵەڕاوکێیەو پێى قەڵس دەبێت بەوەى سەقامگیرى ناوخۆیى تێکدەدات، رونیش نیە تاران چۆن وەڵام دەداتەوە. دیارە تواناى سەربازى زۆر کەمترە لە تواناى ئیسرائیل و ئەمریکا. ئاراستەکردنى گورزێک روەو ئیسرائیل رێکارێکى زۆر ئالۆزە. بابەتەکە دەربارەى ئەمریکا کەمێک ئاسان ترە: بەوەى دەتوانێ هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا. 

لەگەڵ ئەوەى بەتەواوى روونە، کە ئەمریکیەکان هەر هێرشێک بکرێـتە سەریان، وەڵام دەدەنەوە، ئەمەش لێکەوتەى زۆر مەترسیدارى دەبێت. نمونەش بۆ ئەمە، دەستپێشخەرى پێشترى ترامپ بوو بۆ لەناودانى قاسم سلێمانى. 

بە گوێرەى قسەى سماغین: ئەگەر وەشاندنى گورز لە ئێران، ئەو وڵاتە دەکاتە هەڵوێستکێى رووگیرەوەو زۆر قورس دەبێت کاردنەوەى بۆ ئەو جۆرە پرۆسەیە هەبێت. هەروەتر، رەنگدانەوەشى دەبێت لەسەر پەیوەندیەکانیان دەگەڵ سەرۆکى داهاتوى ئەمریکا، کە ئێران بە هیچ شێوەیەک ئەو تێکچوونەى ناوێت. 

حلمى رەسول رەزا