سەرۆک کۆمار و سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی كۆبوونه‌وه‌

عیراق

30/11/2020‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆمار و سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی كۆبوونه‌وه‌ و  سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات گفتوگۆیانکرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،  د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خەمیس خەنجەر سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی و سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات گفتوگۆکرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و فەراهەمکردنی تەواوی پێویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵات و چارەسەکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە رووی تەندروستی و ئابووری و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان.