شارپرێس:
شاندی باڵای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باشوری كوردستان ئاشكراكرد كه به‌مه‌به‌ستی یه‌كڕیزيی و دروستكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه له‌پارتی كۆبوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "شاندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا له‌ده‌ڤه‌ری گاراو چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی تر سه‌ردانی باشوری كردوه‌و به‌پێویستی زانیوه به‌خێرایی پێش له‌ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی له‌وجۆره بگرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه له‌باشوری كوردستانین و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی باشوری كوردستان رێواز فایه‌ق ببینین و پاشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كۆبوینه‌وه، خواستمان هه‌بوو سه‌ردانی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببینه‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی پارتی كۆنه‌بووینه‌ته‌وهو هیوادارین وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره".
ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس ئه‌وه‌شی وت:"سه‌ردانی رێكخراو پارتی سیاسیان كردوه‌و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی ئاینی و ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان كردوه‌و ئامانجی ئه‌وان به‌وان وتوه، "كه داواكاری ئێمه له‌سێ بڕگه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، یه‌ك، هه‌موو ئاڵۆزیه‌ك له‌هه‌رێم رابگیرێت، دوو، پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، سێ، زه‌مینه‌یه‌ك بۆ دیالۆگ بڕه‌خسێنرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كانداو ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌باشوردا هه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت".