شارپرێس:
یه‌كێك له ئه‌ندامانی مانگرتووی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لە یەکەم هەنگاویاندا، "هێڵی ئینتەرنێتیان لەسەر کوژاندوونەتەوە"و ڕێگەیان گرتووە لە هاتنە ژورەوەی میدیا‌و کەناڵەکان بۆ پەرلەمان.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان مانگرتنیان له‌په‌رله‌مان راگه‌یاند و پشتیوانی خۆیان بۆ داوای خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و داوایان له حكومه‌ت كرد هه‌رچی زووه داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران نه‌بنه‌وه.
له نوسینێكدا عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی فراكسۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه: "لە یەکەم هەنگاویاندا، هێڵی ئینتەرنێتیان لەسەر کوژاندووینەتەوە و ڕێگەیان گرتووە لە هاتنە ژورەوەی میدیا‌و کەناڵەکان بۆ پەرلەمان".
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری شارپرێس ئاماده‌یبوو، ئاشنا عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌ك ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بڕیاریانداوه به مانگرتن له‌په‌رله‌مانی كوردستان به ئامانجی دانیشتنی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی.
وتیشی: "به‌رپرسانی هه‌رێم خه‌مساردن به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی خۆیان دروستیانكردووه، به‌رده‌وامن له‌برسیكردنی خه‌ڵك و قاچاخچێتی".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان دگژی توندوتیژین به‌ڵام له‌وكاته‌دا كه توندوتیژی ئه‌نجامده‌درێت، خوێنی مرۆڤێك پیرۆزتره له باڵه‌خانه‌كان، خۆپیشانده‌ران ڕۆڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و داوا ده‌كه‌ین هێزه ئه‌منییه‌كان لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ئاڕاسته‌ی خۆپیشان نه‌كه‌ن".
