شارپرێس:
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ ده‌ستێكى ده‌ره‌كى له‌خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا هه‌بێت، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته به‌و شێوازه‌ى بینیمان بتوانێت كارى خۆى بكات، ده‌بێت فاتیحا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بخوێندرێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ڕویدا گڕى توڕه‌یی خه‌ڵكه له‌به‌رامبه‌ر بێباكى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته زوو ده‌ستنه‌كات به‌چاكسازى ئه‌وه هاوشێوه‌ى سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌نمان به‌سه‌ردێت".
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌شارى هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ په‌یامنێرى شارپرێس قسه‌یكردو وتى:"ئه‌وه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌كان ڕویدا هه‌مومانى تاساندوه، چونكه هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حزبى‌و حكومیه‌كان هه‌م خۆپیشاندانه‌كان له‌ڕێگه‌ى ڕه‌واى خۆى ده‌گۆڕێت‌و هه‌میش زیانه گیانیه‌كانیش زۆرده‌بن كه كه‌سمان له‌وه‌دا سودمه‌ند نابین".
وتیشى:"یه‌كێتی هیچ كات له‌گه‌ڵ ڕێگرى له‌خۆپیشاندان نییه‌و هه‌میشه پشتیوانى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌و له‌چوارچێوه‌ى یاسا به‌ركاره‌كاندا".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى ده‌وترێت یه‌كێتى هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیریی ده‌ستپێكردوه، ڕاست نییه، چونكه ئه‌گه‌ر شتێكى وا بكرێت ده‌بێت بوترێت حكومه‌ت، ڕاسته یه‌كێتى هه‌ژمونى به‌سه‌ر ناوچه‌ى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌ریه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌وێش یه‌كێتی به‌ته‌نها نییه، چونكه گۆڕان هاوبه‌شێتى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه به‌كارهێنانى زه‌برو زه‌نگ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كارێكى باش نییه، به‌ڵام كاتێك كه‌سانێك له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌بن‌و بیانه‌وێت گێره‌شێوێنى بكه‌ن‌و ڕێڕه‌وى خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن، ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كانى حكومه‌ت له‌و سنوره چى بێت".
به‌وته‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى، "چاوپۆشیكردن له‌خه‌ڵكانى گێره‌شێوێن به‌تایبه‌ت له‌وكه‌سانه‌ى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌سوتێنن، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌ى گه‌وره‌تر ڕووده‌دات‌و ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى بونى ده‌ستى ده‌ره‌كى له‌خۆپیشاندانه‌كان‌و به‌تایبه‌ت لایه‌نێكى دیاریكراو وتى:"پێموانییه ده‌ستى ده‌ره‌كى له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌بن، به‌ڵام كاتێك پشێوى‌و توندوتیژى دروستده‌بێت، ڕه‌نگه لایه‌نه نه‌یاره‌كانى حكومه‌ت یان نه‌یاره‌كانى یه‌كێتى بیانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه جه‌ختده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه خۆپیشاندانى ناڕه‌زایی خه‌ڵكه بۆ گه‌یاندنى داواكاریه‌كانیان".
ئه‌وه‌شى وت:"ته‌ئكیدده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكى ده‌ره‌كى یان ده‌ستێكى ده‌ره‌كى بتوانێت ئه‌و شه‌قامه به‌و شێوه‌یه بجوڵێنێت‌و ئاراسته‌یان بكات، ئه‌وه پێویسته فاتیحا بۆ هه‌رێمى كوردستان بخوێندرێت، بۆیه ئه‌وه ڕاست نییه‌و ده‌ستى ده‌ره‌كیش نه‌هاتۆته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكى تێكده‌ر ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕیوه بۆ توندوتیژى".
له‌باره‌ى ده‌ستى ئیتڵاعاتى ئێران‌و په‌كه‌كه‌ش له‌خۆپیشاندانه‌كاندا، ئەندامه‌كه‌ى سەرکردایەتی یەکێتی وتى:"له‌ناو خۆپیشانده‌راندا لایه‌نگرانى هه‌موو حزبه‌كان به‌پارتیشه‌وه هه‌یه، بۆیه ناكرێت بڵێین ده‌ستى په‌كه‌كه یان لایه‌نى ده‌ره‌وه‌ى تێدایه، ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆپیشانده‌راندا لایه‌نگرانى یه‌كێتى هه‌ن، ئیتر بۆ په‌نجه بۆ لایه‌نێكى تر درێژبكرێت، لایه‌نگرانى هه‌موو حزبه‌كان هه‌ن، به‌ڵام هیچى به‌به‌رنامه نییه".
نه‌یشارده‌وه، "خۆپیشاندانه‌كان له‌ئه‌نجامى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌وه دروستبوه، له‌ئه‌نجامى نه‌بونى ئیراده‌یه‌كى به‌هێز بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دروستبوه، له‌ئه‌نجامى په‌نجه نه‌بردن بۆ چاكسازى دروستبوه، بۆیه یان ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گۆڕانكاریه‌كى ڕیشه‌یی ئه‌نجامبدات یان وڵاتى ئێمه‌ش به‌ده‌رو سوریا‌و یه‌مه‌ن‌و لیبیا ده‌چێت، ئومێدم وایه ئه‌مه ڕونه‌دات".
هۆشداریی به‌حكومه‌تى هه‌رێمیشداو وتى:"ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش كپبێته‌وه، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵك كپنابێته‌وه‌و خه‌ڵك تاسه‌ر بێده‌نگ نابێت، ئێستا له‌سلێمانى كپبێته‌وه له‌هه‌ولێر سه‌رهه‌ڵده‌دات یان له‌هه‌ر جێیه‌كى كوردستان، به‌ڵام كه ئێستا له‌سلێمانى هه‌یه زیاترى ناڕه‌زاییه‌كان بۆ ئه‌و پانتاییه ئازادیه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بونى هه‌یه".