وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە نرخی ڤاکسینی کۆرۆنا رونکردنەوە دەدات

جیهان

02/01/2021‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕۆژی شەممە رایگەیاند نرخی ڤاکسینی فایزەر لە هەموو وڵاتانی جیهان بە یەک نرخە و ئەو هەواڵەی باس لەوەدەکەن لە عێراق نرخەکەی جیاواز دەبێت ناڕاستە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە: "کۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دووپاتی کردۆتەوە کە نرخی کوتانی فایزەر بایۆتێک نرخێکی ستانداردە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان".

وتیشی "هەواڵی نرخێکی جیاوازی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق ناڕاستە و مەبەست لێی تێکدانی هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستیە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی سەلامەت".

لەئێستادا هه‌رسێ کاریگەرترین ڤاکسینی کۆرۆنا مۆدێرنە، فایزەر و ئۆکسفۆرد مۆڵەتی بەکارهێنانیان وەرگیراوە و دوانیان لەچەندین وڵاتیش بەکارهێنراوە.