گواردیۆلا ستایشى یاریزانەکانی دەكات

وەرزش

11/01/2021‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەى مانچستەر سیستى ئینگلیزی دەڵێت، یانەی مانچستەر سیتی بەختەوەرە كە یاریزانێكی وەكو ڕۆبن دیازی هەیە.

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی سكای سپۆرت، پیپ گواردیۆلا رایگەیاند، سەرەتا گرێبەستمان لەگەڵ دیاز كرد، دەمزانی كە دەتوانێت هاوكاری یانەكە بێت، بەڵام نەك بەم شێوە ناوازەیە.

گواردیۆلا ئاماژەى بەوەشکردوە، یاریكردنی دیاز و تێگەیشتنی ئەو یاریزانە شایەنی سەرسوڕمانە، عەقڵ و توانای جەستەیی ئەو جێگەی دەستخۆشییە.

ئەو راهێنەرە دەشڵێت، دیاز هەموو بەیانیانێك دەچێت بۆ ڕاهێنان و خواردنی تەندروست و گەنجاو دەخوات، ئەو 24 كاتژمێر لە ناو تۆپی پێدا دەژی.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ