شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، ڤاکسینی کۆرۆنا لەمانگی نیساندا دەگاتە عێراق، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیش ڕایدهگهیهنێت، كوتان بهو پێكوتهیه ئارهزوومهندانهیهو بهزۆر نییه.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بهڕۆژنامەی"سەباح"ی نیمچە فەرمی عێراقى وتوه:"عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆکردوەو لەماوەی داهاتوشدا بەشی یەکەمی ڤاکسینەکان دەگەنە عێراق".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئهوهشى ڕونكردهوه، "عێراق هێشتا بەشێکە لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ ڤاکسینەکان کە زیاتر لە ١٨٠ دەوڵەتی لەخۆگرتوەو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرپەرشتیدەکات".
جەختیشیکردۆتەوە، پشکی عێراق دەستەبەرکراوە کە خۆی لەهەشت ملیۆن ڤاکسیندا دەبینێتەوە.
بەدر ئهوهشى وتوه:"بەپێی ڕێککەوتنی یەکەم لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر، لەماوەی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ واتە لەماوەی دوو مانگی داهاتودا یەک ملیۆنو ٥٠٠ هەزار دانە لەڤاکسینەکە دەگاتە عێراق".
زیاتر لهوبارهیهوه وتویهتى:"ڤاکسینەکە بەپێی پێویستیو کاری لەپێشینەیی بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، خۆکوتانیش بەڤاکسیەنەکە بەزۆرنییهو ئارهزومهندانهیه".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی