بایرن لیڤەركۆزن لەیاریزانێكی مانچستەر یونایتد نزیكدەبێتەوە

وەرزش

12/01/2021‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بایرن لیڤەركۆزنی ئەڵمانی لەوە نزیكدەبێتەوە گرێبەست لەگەڵ فۆسۆ مەنسای ئینگلیزی‌و یانەی مانچستەریونایتد واژۆبكات.

لەم وەرزەدا، ئەم یاریزانە تەنها یەك یاری بەشداریكردووە، ئەویش یەكەم یاری مانچستەریونایتد بەرامبەر كریستاڵ بالاس بوو.

یاریزانە ئینگلیزییەكە لەپێكهاتەی سەرەكی ڕاهێنەری یانەكەی ئۆلی گۆنار سولشایەر دوركەوتوەتەوەو بۆ ماوەی 13 یاری دەبێت كەمترین بەشداریكردووە.

فۆسۆ مەنسا پێشتر لەیانەی ئەجاكس بووەو بۆ ماوەی 7 ساڵ دەبێت ڕووی لەیانەی مانچستەر یونایتد كردووە، لەو ماوەیەدا تەنها 30 یاری بەشداریكردووەو ئەم هاوینە گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سورەكان كۆتایی پێدێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ