بنزیما ئاستی دابەزیوە

وەرزش

12/01/2021‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، خۆی بۆ یاری پێش كۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا ئامادەدەكات كە ڕۆژی پێنجشەممە لەیاریگای لارۆزاریدا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباو ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە.

ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگی بەم یارییە دەدات بۆئەوەی بتوانێت وەكو ساڵی پار پارێزگاری لەو نازناوەی بكات، براوەی ئەم یارییە بەرامبەر براوەی یانەی بەرشەلۆنەو ڕیاڵ سۆسیداد دەكەون.

یانە شاهانەییەكە لەم یارییەدا پشتی بەكەریم بنزیمای فەڕەنسی بەستوە بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەكەیان بۆ یەكلایی بكاتەوە، چونكە بزنیما لەم وەرزە گۆڵكاری خولی ئیسپانییە.

بەڵام ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاستی بنزیما لەسێ یاری كۆتایی خولی ئیسپانی دابەزیوەو نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆماربكات.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی:"لەسێ یاری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەكانی ئێلچی‌و سێڵتا فیگۆو ئوساسۆنا، بنزیما نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربكات، تەنانەت نەیتوانیوە لێدان ئاراستەی گۆڵ بكات، یان هیچ گۆڵێك دروستبكات".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ