وەزیری تەندروستی هەرێم: حاڵەتێکی گوماناویی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک هەیە

کوردستان

13/01/2021‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام هاوڵاتیانیش جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتن وچوونیان بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.

هەروەها وەزیرى تەندروستى وتیشى" لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین".

مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا ئاشکراى کرد کە جۆرێکى دیکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بڵاوبووەتەوە کە بەشێوەیەکى خێرا لەسەرانسەرى وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە.
س.هـ