شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا دوو تاقیگه‌ی تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ی ئه‌و تاقیگانه‌وه گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كان ده‌ناسرێنه‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دو تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ر به تاقیگه‌ی ته‌ندروستی فیدراڵی ده‌بن و له‌چوارچێوه‌ی تاقیگه‌كانی فێركاری سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری پزیشكی له به‌غدا ده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد: به مۆدێرنكردنی تاقیگه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، له‌رێگه‌ی تاقیگه‌كانه‌وه ده‌توانرێت گۆڕانكاریه‌كانی بۆماوه‌یی و جیناته‌كان بناسرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق وتیشى: "پرۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ریی بۆ كۆرۆنا و ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه‌ش یه‌ك چاره‌سه‌ره، به‌ڵام تاكه هه‌نگاو بۆ به‌رگریگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ردو جۆره‌كه ته‌نها خۆپارێزیه،هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا ڤایرۆسه نوێه‌كه له عێراقدا تۆمار نه‌كراوه ".