شارپرێس:
ئه‌مریكا عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوی سوپاسالاری حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، عەبدولعەزیز محەممەداوی (ئەبو فەدەک)، سوپاسالاری حەشدی شەعبی خستووه‌ته لیستی تیرۆرەوە.
هه‌رئه‌مڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سزاكانی بەسەر 3 كەس و 16 قەوارەدا سەپاند، كە چەند كۆمپانیایەكی سەر بە "عەلی خامەنەئی"یش دەگرێتەوە.
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگه‌یاند: ھەردوو رێكخراوەكە رێ بە بژاردەی ئێرانی دەدات بەردەوام بن لە سیستەمی موڵكداری گەندەڵ لە زۆر كەرتی گەورەی ئابووری ئێران.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئێوارەی رۆژی سێشەممە رایگەیاندبوو: 100 كۆمپانیای گەورە، وەبەرھێنانەكانیان لە ئێران یان كشاندووەتەوە یان كۆتاییان پێھێناوە لە ئه‌جامی سزاكانی ئەمریكا.