شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌مریكا پەیامێک ئاڕاستەی لایەنگرانی دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت دان بەخۆیاندا بگرن و دور بکەنەوە لە هەر کار و کردەوەیەکی توندوتیژی.
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: داوا لە ئەمریکییەکان دەکات توڕەیی خۆیان دامرکێننەوە، ئارامیی دۆخەکە بپارێزن، خۆیان لە تووندوتیژی بەدووربگرن، پێشێلی یاسا نەکەن و زیان بە موڵکی گشتی نەگەیەنن، دەشڵێت "ئەم کارانە لە من ناوەشێتەوە".
ترەمپ لە پەیامه‌كه‌یدا کە له رێگای سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "نە من، نە ئەمریکا گوزارشت لە تووندوتیژی و یاساشکاندن ناکەن".
دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردووە و دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان لەسەر ئەو هێرشەی هەفتەی رابردوو کرایە سەر کۆنگرێس.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌كۆی 223 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 205 ده‌نگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا په‌سه‌ندكرد و مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکایان ناچاركرد به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.