ئاسیاسێڵ نەوەی چوارەمی ئینتەرنێتی (4G) دەخاتە کار

کوردستان

16/01/2021‌ 1214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەم زوانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق نەوەی چوارەمی (4G) ئینتەرنێت بەردەست دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل.

عەبدوڵا حەسەن وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، ئامادەیت بۆ نەوەی چوارەم  4G_LTE؟ (#٣٩٣*) لێبدە ، بە کورتە نامە ئاگادار دەکرێیتەوە یان لە ڕێگەی ئەپی ئاسیاسێڵەوە دەزانیت کە ئایا :یەکەم - سیم کارتەکەت شیاوە بۆ  4G، دووەم ئامێری مۆبایلەکەت شیاوە بۆ 4G.

وتەبێژەکەی ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، گەر سیمەکەت ناگونجێت، گۆڕینی سیم ئاسانە و بێبەرامبەرە لە ھەموو بنکەکانی ئاسیاسێڵ ئەنجام دەدرێت.

نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت (4G) بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئەمریکا کەوتە کار و خێراییەکەی ١٠ ئەوەندەی خزمەتگوزاری نەوەی سێھەمی ئینتەرنێتە (4G).

س.هـ