شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاسته‌نگى هونه‌رى گه‌وره هه‌یه له به‌رامبه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند: "لیژنه‌ى یاساى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن سازكرد، كۆمسیۆن باسى له‌و ئاسته‌نگیانه هونه‌ریانه كرد كه روبه‌رووى كۆمسیۆن ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وپێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد: ورده‌كارى ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به كۆمسیۆنه‌وه و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیش پێویستى به هه‌ندێك بنه‌ماوه هه‌یه په‌یوه‌ندى به مادده‌ى 64ى ده‌ستوره‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى بدات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یان ئه‌نجام نه‌دانى یان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش لەنوسراوێكی فەرمیدا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی خسته به‌رده‌م مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بەگوێرەی نوسراوەكە، كۆمیسیۆن داوای كردووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ 16/10/2021 ئەمساڵ لەبەرچەند هۆكارێك.
كۆمیسیۆن داوایكردووە، كەدەرفەتی زیاتر بەهاوڵاتیان و لایەنەكان و هەروەها كاندیدان بدرێت تاخۆیان تۆماربكەن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی وەكو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە د‌یاریكردبوو، بەڵام لەئێستادا كمیسیۆن داوادەكات دەرفەتی زیاتری پێبدرێت تاوەكو ئامادەكاری زیاتر بكات.