شارپرێس:
ئەمڕۆ 22-1-2021 یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه له‌مهاباد، كه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نزیكه‌ی ساڵێك له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێژه‌ی به حكومرانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی كورت بوو به‌ڵام له‌جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه تاكو ئێستاش جێگه‌ی شانازی هه‌موو كوردێكه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ كورد به‌رهه‌م هێنا.
ساڵی 1946 قازی محەمەد كە هاوكات سكرتێری حزبی دیموكراتی ئێران دەبێت لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵدەدات‌و وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد كۆماری مهاباد رادەگەیەنێت، بەڵام كۆمارە ساواكەی قازی محەمەد زۆری نەبرد لەپیلانێكی هاوبەشی روسی‌و ئێرانی‌دا شكستیان بەو دەوڵەتە كوردییە هێنا، بەجۆرێك ژمارەیەك لە دەسەلاتدارانی شای ئێران خوانێكیان بۆ قازی محەمەد‌و چەند هاوڕێكی كۆمارەكە رێكخست بەناوی گفتوگۆوە، بەڵام دوای نانخواردنەكە دەستگیر كران‌و هاوكاتیش هێرشی سەربازی كرایە سەر كۆمارەكەو كۆتایی پێهێنرا.
سەرۆکی کۆمارەکە قازی محەمەد بوو، سەرۆک وەزیرانیش حاجی بابە شێخ بوو، پایتەختەکەى مهاباد و سرودەکەشی ئه‌ی ره‌قیب بووە، هەروەها زمانى فەرمى کۆمارەکە کوردی بووەو جۆرى حکمڕانییەکەشى کۆمارى بووە، زۆرینەى ءئاینەکەشى موسوڵمان بووە.
کۆماری کوردستان لە ماوەی ١١ مانگی تەمەنی خۆیدا گەشەی بە هۆشیاریی سیاسیی و عەقڵی مەدەنیی دا، لەسەر بازاڕ و گەشەدان بە ئابووریی کاری گرنگی کرد، یەکێک دیکەش لە کارەکانی، دامەزراندنی شارەوانی و پاک و خاوێنی شار بوو، لە بواری زمان و ئەدەبیاتەوە کاری زۆری کرد،هەروەها لەسەر خوێندنی ژنان و منداڵانیش کاری کردووە.
سەرەنجام ٢٦ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٤٧، لیژنەیکی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون، دەگەنە مھاباد و دادگاییەک ڕێکدەخەن و قازی محەمەد، سەدر قازی، سەیف قازی، دادگایی دەکرێن، لەو دادگایەدا هەندێک تۆمەت دەخرێتە پاڵ قازی محەمەد و هاوڕێیانی، لەوانە: گۆڕین و شێواندنی نەخشەی وڵاتی ئێران، ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان، بازرگانییکردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی، ھێنانی هێزی بێگانە، دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت.
لەدوای 70 ساڵ لە وەسێتنامەكەی قازی محەمەد و رووخانى کۆماری مهاباد هێشتا لایەن‌و پارتە كوردییەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان‌و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان پەرتەوازەو ناكۆكن، نەیانتوانیوە لەسەر هیچ پڕۆژەیەكی هاوبەش بەرانبەر دوژمنانی كورد یەكڕیز بن.
بەتایبەت ئەو پارتەی كە قازی محەمەد سكرتێری بووەو دایمەزراندوە كە حزبی دیموكراتی ئێرانە لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا ناكۆك‌و ناتەبایە لەسەر چەند پرسێكی سیاسی‌و چەكداری لەو بەشەی كوردستان.
کۆمارەکە ئەم ئامانجانەى هەڵگرتبوو کە بریتین لە (ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، زمانی كوردیی بكرێته زمانی راگه‌یاندن و خوێندن و ئیداره، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێری ده‌وڵه‌ت و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ڵبژێردرێن، یه‌كێتی و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازربایجان، یاسایه‌ك هه‌بێت كه به یه‌كچه‌شن مامه‌ڵه‌ی كرێكار‌و كه‌سایه‌تییه باڵاكان بكات).
وەزیرەکانى کۆمارى مهاباد لەمانە پێک هاتبوون:
حاجی بابه‌شێخ _ سه‌رۆك وه‌زیران
ئه‌حمه‌دی ئیلاهیی _ وه‌زیری دارایی
مه‌لا حسێنی مه‌جدی _ وه‌زیری داد
سه‌یفی قازی _ وه‌زیری به‌رگریی
موحه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی _ وه‌زیری ناوخۆ
حاجی مسته‌فای داودیی _ وه‌زیری بازرگانیی و تیجاره‌ت
مه‌نافی كه‌ریمیی _ وه‌زیری په‌روه‌رده‌و زانیاری
سه‌دیقی حه‌یده‌ریی _ وه‌زیری ته‌بلیغات
مه‌حمودی وه‌لیزاده_ وه‌زیری كشتوكاڵ
سه‌ید محه‌مه‌دی ته‌ها زاده _ وه‌زیری ته‌ندروستی
خه‌لیلی خوسره‌ویی _ وه‌زیری كاری کۆمەڵایەتى
عه‌بدولره‌حمانی ئێلخانی زاده _ وه‌زیری موشاویر
ئیسماعیلی ئێلخانی زاده _ وه‌زیری ڕێگاوبان
كه‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین _ وه‌زیری پۆست و ته‌له‌گراف
س.هـ