گوماند هەيە هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجامنەدرێت

عیراق

23/01/2021‌ 431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەڕلەمانتارێکی سەربەخۆ لەئەنجومەنی نوێنەران بەدوریدەزانێت هەڵبژاردن لەمساڵدا بەڕێوەبچێت، ده‌شڵێت:"ئەگەرى زۆر هەیە هەڵبژاردنەکان لەساڵی  ٢٠٢٢و  مانگێک پێش کۆتاییهاتنی ماوەی خولی ئەمجارەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕویدا ئه‌وا هەڵبژاردن سیفەتی پێشوەختە لەدەستدەدات".

باسم خەششان پەڕلەمانتاری سەربەخۆ لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر تێپەڕاندنی یاسای دادگای فیدراڵی‌و خاووخلیچکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان‌و ئامادەنەبونی بۆئەوەی پرۆسەی دەنگدان بەپێی ئەو یاسا نوێیە بەڕێوەبەرێت کە پەڕلەمان دەنگی لەسەرداوە، لەگەڵ چەند هۆکارێکی تریش، وادەکەن هەڵبژاردنەکان زیاتر دوابخرێن".

خەششان وتوشیه‌تى:"لەگەڵ ئەوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکراوه‌، بەڵام هیچ کاتێکی دیارو جێگیر لەئارادانییە، بەڵکو ئەگەری زۆر ئەوەیە کە یەک مانگ بەر لەتەواوبونی خولی ئەمجارەی پەڕلەمان هەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدرێن".

جەختیکردۆتەوە، "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەو ماوەیەی دیاریکراوە نەگونجاوو ئاڵۆزە، هەربۆیە زیاتر دواخستنیشی سیفەتی پێشوەختەیی لێدەستێنێتەوە".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە