شارپرێس:
شارپرێس زانیارى گرنگ له‌سه‌ر ڕازیبونى هه‌رێم‌و مه‌رجه‌كانى بۆ حكومه‌تى به‌غدا ئاشكراده‌كات كه بڕیاروایه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانى شارى به‌غدا بكات‌و گه‌ڕێكى دیكه‌ى دانوستانه‌كانى بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق ده‌ستپێبكات.
ڕۆژى 21ى ئه‌م مانگه، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌چێته به‌غدا.
شیعه‌كان‌و خودى وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش پێشنیازی ڕاده‌ستكردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمیان خستووه‌ته‌ڕوو به‌و نرخه‌ی كه سۆمۆ ده‌یفرۆشێت، نه‌ك ئه‌و نرخه كه‌مه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى پێ ده‌فرۆشێت.
شارپرێس زانیارى ده‌ستكه‌وتوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئه‌و شانده حكومیه‌ى هه‌رێم كه بڕیاروایه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌غدا بكات، بڕیارى ئه‌وه‌ى پێیه، ڕازییه به‌ڕاده‌ستكردنی داهاتی فیعلی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌هه‌مان نرخی سۆمۆ.
به‌ڵام ڕازیبونى هه‌رێم مه‌رجێكیشى بۆ حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵدایه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى، "به‌و مه‌رجه‌ی داهاتی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ 190 تا 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌بری 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ئاشكرایكرد، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌كات، وه‌فده‌كه‌ش وه‌فدێكى ته‌كنیكیه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌شارپرێسى وتبوو:"لیژنەی دارایی له‌پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر سه‌رجه‌م مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجە کردوه، هه‌ربۆیه سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەداڕشتنەوەی کۆتایی پڕۆژەکە، دواتریش چاوەڕواندەکرێت تاوەکو ڕۆژی سێشەممە تەواوبکرێت، بۆیه ئەگەر هیچ پێشهاتێک ڕونەدات لەکۆتایی هەفتەدا ئامادەدەبێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدرێت".
ش.هـ