سیروان بارزانی: قاسم سولەیمانی یەكەم كەس بوو هاتە لای سەرۆك بارزانى

کوردستان

23/01/2021‌ 2718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، قاسم سلەیمانی یەكەم كەس بووە دوای داگیركردنی مەخمور لەلایەن داعش چووەتە لای مەسعود بارزانی.

سیروان بارزانی بە کەناڵی رووداوی ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی یەكەم كەس بووە دوای داگیركردنی مەخمورو نزیك بوونەوەی داعش لەهەولێر هاتۆتە لای بارزانی و خودی خۆی سەردانی پێشمەرگەی كردوە لە مەخمور.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێران بە گوللە تۆپ و ئاربی جی هاوكاری پێشمەرگەی كردوەو ڕاوێژكارەكانیشیان نزیكەی 20 رۆژ لە نزیك مەخمور ماونەتەوە.

بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمور ئەوەشى خستووەتەڕوو، خودی بارزانی خۆی ئەمەی بۆ میدیا جیهانیەكان باس كردوەو ڕۆڵی ئێرانیەكانی نەشاردۆتەوە، بەڵام ئەوەی دەڵێن كە بارزانی ورەی ڕووخاوە ئەمە بەلای ئەوانەوە زیادەڕەوی تێداكراوە.

چەند رۆژێکە فیلمێک لە میدیاکانى ئێران بڵاوکراوەتەوە کە باس لە چوونى قاسم سلێمانى و هاوکاریکردنى مەسعود بارزانى دەکات لە پاراستنى هەولێرو رووبەروونەوەى چەکدارانى داعش لە ساڵى ٢٠١٤.