شارپرێس ـ هه‌ولێر:
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان‌و لیژنه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی حزب‌و لایەنە سیاسیەکان کۆدەبێتەوە، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:"یه‌كێتى‌و پارتى ده‌توانن ئه‌مڕۆ گره‌نتى نه‌فه‌وتانى ده‌نگى كورد له‌و ناوچانه بده‌ن، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ش ناتوانین داكۆكى بكه‌ین".
محێدین حه‌سه‌ن ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌شارپرێسى وت:"ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سازكردنى ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌مان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رجه‌م حزبه‌كان كۆببینه‌وه له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌ناوچه كوردستانیه‌كان".
وتیشى:"ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كرێت‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش به‌شدارده‌بن سه‌باره‌ت به‌خۆ ئاماده‌كرن بۆ لیستێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى كورد نه‌فه‌وتێت، چونكه بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن مه‌ترسى په‌رته‌وازه‌بونى ده‌نگى كوردى لێده‌كرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێموایه ئه‌گه‌ر كورد هه‌موى یه‌ك نه‌بێت زیانێكى گه‌وره ده‌كه‌ین دواتر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرشتى له‌سه‌ر دروستده‌كرێت‌و بۆ كوردیش هه‌م گرنگه‌و هه‌میش هه‌ستیاره".
هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "له‌ڕابردوو غه‌درێكى زۆر له‌حزبه‌كان كراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتى‌و پارتیه‌وه، هه‌رچى پۆستێك هه‌بوه له‌به‌غدا بۆ ئه‌و دوو حزبه بوه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر حزبێك كه دێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه له‌و ناوچانه، له‌ئاینده‌دا قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئێمه‌ش له‌لیژنه‌كه ناتوانین داكۆكى له‌و بابه‌ته بكه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌ى نوسراو له‌لایه‌ن یه‌كێتى‌و پارتىیه‌وه ئه‌و گره‌نتیه به‌حزبه كوردستانیه‌كان بدرێت كه نوێنه‌ریشیان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام به‌پۆست له‌به‌غدا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".