شارپرێس ـ گەرمیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەنزیک ناوچەی زورقایەی سەر بەقەزای خانەقین تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردۆتەسەر سوپای عێراق.
بهگوێرهى زانیاریەکانی شارپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەنزیک ناوچەی زورقایەی سەر بەقەزای خانەقین چهكدارانى داعش ھێرشیانکردۆتەسەر سوپای عێراقو لەئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراق بەناوی (عومەر عبێدی ـ کەتیبەی ھەندەسی) بەنیشانشکێن پێکراوەو کوژراوهو سێ سەربازی تریش برینداربون.
ئهمهش لهكاتێكدایه هەر ئەمڕۆ داعش لەگوندی ئیسڵاح لهسنورى ناحیهى جهلهولا هێرشێکی ئەنجامداو چوار قوربانی تری لێکەوتەوە.

عومەر عبێدی ئهو سهربازهى كوژراوه لهکەتیبەی ھەندەسی