شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ڕێكخراوێك له‌سلێمانى بانگه‌شه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازیی ده‌كات، ده‌شڵێت:"ئه‌و ڕێكخراوه له‌فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم مۆڵه‌تى بۆ داكۆكى له‌مافه‌كانى ژنان وه‌رگرتوه، به‌ڵام بانگه‌شه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازیی ده‌كات".
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌پرێس كۆنفرانسێكدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌داواكاریی گشتیی سلێمانى دوو سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر ڕێكخراوێك‌و هونه‌رمه‌ندێكى باكورى كوردستان تۆماركردوه به‌بیانوى بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوڕه‌گه‌زبایی له‌كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاشیگه‌یاند، "ڕێكخراوى ڕاسان له‌كاتێكدا مۆڵه‌تى پێدراوه بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانى ژنان‌و ئافره‌تان، به‌ڵام له‌ئێستادا بانگه‌شه‌ى كارى هاوڕه‌گه‌زبازى ده‌ستپێكردوه، بۆیه له‌لایه‌ك فێڵى له‌حكومه‌تى هه‌رێم كردوه‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌وڵى تێكدانى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، بۆیه سكاڵاى یاساییمان له‌سه‌ر تۆماركردوه".
ئه‌وه‌شى وت:"كه‌سێكى دیكه‌ش به‌ناوى هونه‌رمه‌ندێكى باكورى كوردستانه‌وه خۆى ناساندوه‌و دژى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كورده‌وارى بانگه‌شه‌ى كردوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكرد، "ژماره‌یه‌ك له‌هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان ڕێگه‌یان پێدراوه مه‌ساجیان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زانیاریمان هه‌یه كارى له‌شفرۆشى تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یانه شه‌وانه‌كان ته‌نها به‌ناو یانه‌ى شه‌وانه‌ن ئه‌گه‌رنا شوێنى له‌شفرۆشین‌و ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتاران به‌كارى خۆمانى ده‌زانین‌و سكاڵایان له‌دژ ده‌جوڵێنین".