شارپرێس:
کۆمپانیانی سامسۆنگ پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەکی Galaxy F62ی نوێ لادا کە سەر بەچینە مامناوەندەکانە.
کۆمپانیا کۆرییەکە ڕایگەیاندوە، مۆبایلەکە پرۆسێسەرێکی جۆری Exynos 9825 هەرە خێرای هەیە لەگەڵ پرۆسێسەری گرافیک ARM Mali-G76.، ئەوە جگە لەڕامێکی ٦و ٨ گێگابیاتو یادگەیەکی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت کە دەکرێت لەڕێگای هاردی دەرەکییەوە فراوانتر بکرێت.
مۆبایلەکە پاترییەکی زۆر بەهێزی هەیە کە تواناکەی ٧ هەزار میللی ئەمپێرە لەکاتژمێرێکدا کەتایبەتمەندی خێرا بارگاویکردنەوەی هەیە کە توانای بارگاویکردنەوەی ٢٥ بریتییە لەوات.
هەرچی شاشەکەیەکی ئەوە لەجۆری sAMOLED کە قەبارەکەی ٦،٧ ئینچەو کوالێتیی خستنەڕوی ١٠٨٠ پێکسڵە.
سامسۆنگ کامێرایەکی کوالێتی ٣٢ گێگابایتی بۆ بەشی پێشەوەی مۆبایلەکەی داناوە، لەبەشی پشتەوەش کامێرایەکی چوار هاوێنەیی هەیە لەهاوێنە سەرەکییەکەی کوالێتییەکەی ٦٤ گێگابایتو هاوێنەیەکی گۆشەفراوان بەکوالێتی ١٢ گێگابایتو هاوێنەیەکی ماکرۆ بەکوالێتی ٥ گێگابایت، لەگەڵ هاوێنەیەک بۆ خوێندنەوەی قوڵایی وێنە بەکوالێتی ٥ مێگاپێکسڵ.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی