شارپرێس:
لەنوێترین ڕاپرسیدا کە لەناوچە کوردییەکانی تورکیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا بەسەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەناوچە کوردییەکاندا ئاستی جەماوەری دابەزیوەو ناتوانێت دەنگەکانی ڕابردوو بەدەستبهێنێتەوە.
لهو ڕاپرسییەدا کە ناوەندی لێکۆڵینەوە مەیدانییو کۆمەڵایەتییو سیاسییەکانی تورکیا ئەنجامیداوە دەرکەوتوە، بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، وەک لەسەرکارلادانی سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی پارتی دیموکراتی گەلانو قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی، ئاستی جەماوهرى ئەو پارتە بەراورد بەهەڵبژاردنی ڕابردوو بەڕێژەی له8% کەمیکردوە.
ڕاپرسییەکە کە لەشارە کوردییەکانی وەک (ئامەد، ئورفە، ماردین، وان، باتمان، موش، بەدلیس، قارس، ئاگریو بینگۆل) لەباکوری کوردستان ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە، ڕێژەی پشتیوانی لەپارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە25.9%وه بۆ لە18% دابەزیوە، هەروەک ڕێژەی پشتیوانیکردنی پارتی دیموکراتی گەلان لەو ناوچانە 40.31% بوە.
لەبارەی گەورەترین قەیران کە ڕوبەڕوی تورکیا بۆتەوە، لە61.4%ی بەشداربوانی ڕاپرسییەکە وتویانە قەیرانی ئابوریو بێکاریی گەورەترین قەیرانی تورکیایە، لەکاتێکدا لە16.9% وتویانە پرسی کوردو لە4.9% ژینگەی توندوتیژو ململانێکانیان بەگەورەترین قەیرانی تورکیا زانیوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی