شارپرێس:
به‌هۆى سه‌رماوه هاوڵایه‌ك له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداو به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناتوانین نه‌خۆشخانه بكه‌ین به‌شوێنى بێلانه‌كان، چونكه لاى ئێمه شوێنى چاره‌سه‌ره".
د.ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌لێدوانێكدا ڕايگه‌یاند، "ئێمه ئاگادارى ئه‌و هاوڵاتیه نین كه ده‌وترێت به‌هۆى سه‌رماوه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شار گیانى له‌ده‌ستداوه، ئێمه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوى ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بینه‌وه كه كه‌سانى (سه‌رخۆش، ده‌رمانخۆرو بێلانه) دێنه نه‌خۆشخانه‌و ده‌یانه‌وێت لاى ئێمه بمێننه‌وه".
وتیشى:"نه‌خۆشخانه شوێنى چاره‌سه‌ره پزیشكى‌و ته‌ندروستیه‌كانه نه‌ك مانه‌وه‌ى خه‌ڵكانى بێلانه، چونكه ئه‌وه‌یان كارى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "جارى وا هه‌بوه ئه‌وكه‌سانه‌ى هاتونه‌ته لاى ئێمه له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كانیانه‌وه په‌یوه‌ندیمان به‌وكه‌سانه‌وه كردوه كه ناویان له‌ناو مۆبایله‌كه‌دا هه‌بوه‌و پێمانڕاگه‌یاندون ئه‌م كه‌سه لاى ئێمه‌یه‌و وه‌رن به‌هانایانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردۆته‌وه كه ئه‌م كه‌سه بناسن، به‌ڕاستى كێشه‌ى گه‌وره‌مان بۆ دروستبوه".
باسى له‌وه‌شكرد، "جارى وا هه‌بوه ئافره‌تى بێلانه ڕ‌وى تێكردوین‌و داواى مانه‌وه‌ى كردوه، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به‌لاڕێدا نه‌برێت كه‌سه‌كه‌مان هێشتۆته‌وه‌و خزمه‌تمان كردوه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان ئه‌وه بزانن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه باش نه‌بێت، ئه‌وا لاى ئێمه ده‌مێنێته‌وه‌و به‌باشترین شێوه‌ش خزمه‌ت ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ى باسده‌كرێت ئێمه زانیاریمان له‌سه‌رى نییه".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی 122 ئاشكرایكردوه، "تائێستا بەڕونی نازانن هۆکاری ڕوداوەکە چیبوەو ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبوە، بۆیە دوای دەرچونی پشکنینەکان هۆکارەکەیان بۆ دەردەکەوێت، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیە لەسەرمادا ڕەقبوەتەوە".