سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید كۆرۆنای تێپەڕاند

وەرزش

23/02/2021‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەڕاگەیەندراوێكی فەڕمی ڕۆژی دوشەممه‌ ڕایگەیاند، "پاش 20 ڕۆژ لەتوشبونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، فلۆرەنتینۆ پێریزی سەرۆكی یانەكە كۆرۆنای تێپەڕاند".

لە2ی ئەم مانگە، پاش ئەنجامدانی دوو پشكنین لەماوەی 48 كاتژمێردا، دەركەوت پێرێز هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، سەرۆكی یانە شاهانەییەكە بۆ ماوەی زیاتر لەدوو هەفتە خۆی كەرەنتینە كرد".

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە پێرێز دەستدەكاتەوە بەكارەكانی، بەڵام یانەكە ڕایگەیاند، پێرێز بۆ یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو ئەتلەنتای خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، لەگەڵ یانەكە گەشت ناچێت بۆ ئیتاڵیا.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ